به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی “ئۆراسیا نێت”، له‌ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری وڵاتی گورجستان به شێوه‌یه‌كی به‌رین له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخه‌كان و دابین نه‌كردنی بیمه‌ی ته‌ئمین ئیجتیماعی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، په‌یكه‌كانی ڕاده‌ستكردنی كاڵا، شۆفێرانی تاكسی، ئۆپراتۆره‌كانی دوربین و پێرسۆنێلی پزیشكی دژبه گرانی و هه‌ڵاوسان و كه‌می حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و خوازیاری دابینكردنی بیمه‌ی ته‌ئمین ئیجتیماعی بوون. به‌وته‌ی ناڕازیان، نرخی پێداویستیه‌كانی خۆراك دوو بۆ سێ هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه به‌ڵام ئاستی حه‌قده‌سته‌كانمان هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و له‌دۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین. شایانی باسه كه ده‌وڵه‌تی گورجستان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٢٠ كه‌س له كارمه‌ندانی كاناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی كه پشتیوانی له كرێكارانی ناڕازی كردبوو له سه‌ركار ده‌ركردووه.