به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌ی كڕین و فرۆشتنی كۆرپه‌ڵه له ئێران په‌ره‌ی سه‌ندووه و هه‌زینه‌كان به نیسبه‌ت كڕیار له نێوان ١٠٠ بۆ ٣٥٠ ملیۆن مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
به‌وته‌ی كارناسانی مافی مرۆڤ، تاڵ ترین به‌شی ئه‌و دیارده‌یه، ڕاده‌ستكردنی كۆرپه‌ڵه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌یه كه منداڵیان نا‌وێت و به خۆڕایی ده‌یانبه‌خشن به بنه‌ماڵه‌كانی دیكه یان له‌سه‌ر كۆڵان و شه‌قام و پاركه‌كاندا به‌جێیان دێڵن. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و ڕێگری كردنی كۆماری ئیسلامی له خستنی كۆرپه‌ڵه و قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی كه‌ره‌سته‌ی بێهداشتی بۆ پێش‌گرتن له دووگیانی، سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری كڕین و فرۆشتنی كۆرپه‌ڵه له ئێرانه.