به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌یان پۆمپی به‌نزین له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌هۆی كه‌می سووته‌مه‌نی داخراون و خه‌ڵك به‌دوای به‌نزین دا سه‌رگه‌ردانن.
“موسته‌فا ڕهزاحسێنی قۆتب ئابادی” ئه‌ندانی كۆمیسیۆنی سهنایهع و مه‌عادنی مه‌جلیسی ڕژیم ڕۆژی ٢١ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاندبوو كه نرخی به‌نزین گران ده‌بێت و ده‌وڵه‌ت ئێستا بیر و ڕای گشتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده ده‌كات. هه‌ندێك له كارناسانی سیاسی ده‌ڵێن: ته‌نیا هۆكاری به‌رز نه‌كردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له ئێستادا، ئه‌گه‌ری سه‌هه‌ڵدانی خه‌ڵكه و ئه‌گه‌ر له ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ست پێ نه‌كاته‌وه، ڕژیم به دڵنیاییه‌وه نرخی به‌نزین گران ده‌كات.