ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له سه‌كۆ نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێران، له چه‌ند كۆبوونه‌وی جیاجیادا، پشتیوانی خۆیان له هاه‌وكاره‌كانیان له ئاغاجه‌ری و دوورگه‌ی سیری ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت ڕۆژی ڕابردوو له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی ئاغاجه‌ری و دوورگه‌ی سیری بۆ جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه، هاوكات هاوكاره‌كانیان له سه‌كۆ نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێرانیش به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له كرێكارانی ئاغاجه‌ری و سیری، مانیان گرت و هۆشداریان دایه ده‌وڵه‌ت كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وه كاردانه‌وه‌ی سه‌ختیان ئه‌بێت. كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ن كه ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه.