ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌رمانان، كانوونی پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری ئوستانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر “شلێر ڕه‌سووڵی” و گیان له‌ده‌ستدانیان به توندی مه‌حكووم كرد و پشتیوانی خۆیان له بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، به‌داخه‌وه كاره‌ساتی له‌و شێوه‌یه به‌رده‌ام دووپات ده‌بێته‌وه و خه‌ڵك چیتر باوه‌ڕیان به ده‌زگای قه‌زایی و یاسا نه‌ماوه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمان ده‌زانین كه له بنه‌ماڵه‌ی “شلێر ڕه‌سووڵی” پشتیوانی بكه‌ین. شایانی باسه كه “شلێر ڕەسووڵی”، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە ترسی ده‌ستدرێژی پیاوێكی دراوسێیان به‌ناوی “گۆران قادری، خۆی لە په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌وه فڕێ دایه خوارەوە و به‌هۆیه‌وه زه‌ربه مه‌غزی بوو و پاش چه‌ند ڕۆژ له نەخۆشخانەیه‌كی شاری سنه گیانی لە دەستدا.
