ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هەزاران ئێرانی لە دەرەوەی وڵات لەگەڵ هاووڵاتیانی وڵاتانی دیکە، دژبه كۆماری ئیسلامی و بۆ پشتیوانیكردن لە ڕاپەڕینی سه‌راسه‌ری گەلانی ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیەکان و چالاکوانان بۆ 10هەمین هەفتەی یەک لەدوای یەک بە هاوهەڵوێستی لەگەڵ ڕاپەڕینی سه‌راسه‌ری گەلانی ئێران لەبەردەم مۆنۆمێنتی شاری “واشێنگتۆن” بە وتنەوەی دروشم دژبه کۆماری ئیسلامی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، هه‌روه‌ها لە شاره‌كانی “نیویورک” و “لۆس ئەنجێلێس” کۆبوونەوەی هاوشێوە به‌ڕێوه‌چووه و خۆپیشاندەران داوایان کرد کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گرنگی بە کوشتنی خەڵکی ئێران بدات و هه‌روه‌ها له شاره‌كانی “فرانكفۆرد”،”پاریس”، “ئارهوس”،”میلان”،”ئێستۆکهۆڵم”،”گۆتێنبورگ”،”مالموو”،”بەرلین”،”فرانکفۆرت”،”ئیستەنبول” كۆبوونه‌وەیەکی هاوشێوە بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی سه‌راسه‌ری گەلانی ئێران بەڕێوەچوو.