کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

پاش موجاهدین، ئەمجار تاوانێک دژ بە بەرهەڵستکارانی کورد؟

2017-03-11 | ۱۳۹۵-۱۲-۲۱

بەگوێرەی زانیاری میدیاکانیی عێراق و باشووری کوردستان، هەندێ نوێنەری پەرلەمانی عێراق بەدوای پەسەند کردنی یاسایەکن کە بەو پێیە دەبێ هێزە بەرهەڵستکارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە باشووردا نیشتەجێن، بێچەک بکرێن. ئەمەش وەبیرهێنەرەوەی ئەو تاوانەیە کە ئەرتەشی عێراق  و هێزە نێردراوەکانی سپای پاسداران لە بنکەی سەربازیی ئەشرەف و لیبرتی دژ بە موجاهدین ئەنجامیاندا و لەئاکامدا سەدان ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە کوژران..

وەزارەتی ئێتلاعات و سپای پاسداران لە ڕابردوو و لەباشووری کوردستاندا گەلێک تاوان، تیرۆر و کردەوەی دزێوی نامرۆڤانەیان ئەنجامداوە دژ بە پارت و ڕێکخراوەکان و هەروەها کەسایەتییە کوردەکانی رۆژهەڵات. دواهەمین نموونەکەشی کردەوە تیرۆریستییەکەی ئەوان بوو دژ بە پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان (حدک) لە شەوی یەلدای ئەمساڵدا کە لەبەردەم بارەگای سەرەکی ئەو حیزبە لە شاری کۆیە هاتە ئەنجامدان. لەم ڕووداوەدا شەش پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا.

کاربەدەستانی ئێرانی بەمە نەوەستاون و بەدوای ئەوەوەن لەڕێگەی دەوڵەتی عێراقەوە تەنگ بە حیزبە رۆژهەڵاتییەکان هەڵبچنن. ئامانجی ئێران تێکدان و لەناوبردنی بنکەکانی ئەو پارتانە و هەروەها قڕکردن و کوشتنی کوردانی بەرهەڵستکاری ڕژیمی ئێرانە لە باشووری کوردستان.
v کۆمەڵەی کوردانی نیشتەجێی فەڕەنسائیدانه ی ئەم چەشنە کردەوە قیزەونانەی کۆماری ئیسلامی ئیدانە دەکات و :

• داوا لە نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق دەکات تا ڕووبەڕووی ئەم پیلانە نەگریسە ببنەوە و گشت توانایەکانیان بۆ پێش گرتن لە داخوازی هاوشێوە بخەنە گەڕ.

• کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەدوور لە بەرژەوەندی ئابووریی هاوبەش لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەبێ فیڕۆدانی کات، کردەوەی پێویست ئەنجام بدات بۆ پێش گرتن لە پەسەند کردنی هەرچەشنە یاسایەکی لەو شێوەیە.

حیزب و ڕێکخراوە رۆژهەڵاتییەکانی نیشتەجێی باشووری کوردستان هەمیشە بۆ بەرگری لە دەسکەوتەکانی ئەو پارچەیە و هەروەها خەوشدارنەکردنی ئەمنیەت و پاراستنی بەرژەوەندیی کوردان لە باشوور، بەپشوودرێژی و کاوەخۆییەوە مامەڵەی لەگەڵ ئەو پرسانەدا کردووە.

دەبێ کاربەدەستانی باشووری کوردستان، نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق، پەرلەمانی کوردستان و تێکڕای پارتە سیاسییەکانی باشوور، پابەند بن بە ئەرکە مرۆیی و نیشتمانییەکانیان و پێش ڕوودانی هەرچەشنە کارەساتێکی لەو شێوەیە، ڕێوشوێنێ تایبەت بگرنە بەر. هەروەها گەلی کورد لە باشوور، کۆمەڵگەی مەدەنی، میدیاکان و ڕۆشنبیرانی ئەو پارچەیە دەبێ بە ڕۆحی بەرپرسیارێتییەوە چاو لەو مژارە هەستیارە بکەن و فشاری پێویست بۆ دەوڵەتی هەرێم و عێراق بهێنن.

هەرچەشنە پشتگوێخستنی ئەم بابەتە کە دواجار بڕیار و یاسای نامرۆڤانە دژ بە حیزب و کەسایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لێبکەوێتەوە، دەبێتە هۆی چاندنی تۆی بێمتمانەیی لەنێوان چین و توێژە جیاجیاکانی کورد لە پارچەکانی تری کوردستان.

کۆڕی کوردانی دانیشتووی فەڕەنسا

پاریس
٨ی مارسی ٢٠١٧

بابەتی پەیوەندیدار

دۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە کوردستان و بەشێک لە وڵاتانی دنیا لە ئامادەکردنی پەیمان

وتارێکی لنین بە بۆنەی یەکی ئایارەوە کە لە ساڵی ١٩٠٤ دا نووسراوە لە فارسیەوە: هیوا مەجید زادە

-

ڕۆژی یەکی ئەیار، بە ڕیوایەتی” رۆزا لۆکزامبۆرگ” سەرچاوە: ئاڕشیوی دەنگی شۆڕشی ئێران

-

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

-

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-