ئەو ژمارانەی لە لایەن بانکی گەشەپێدانی ئەفریقاوە بڵاو کراونەتەوە ساڵی ڕابردوو نیشانی دەدەن کە کیشوەرەکە ڕووبەڕووی برسیکردنی هاوڵاتیان دەبێتەوە لە دەیان ساڵی داهاتوودا.
لە نوێترین ڕاپۆرتدا سەبارەت بە بارودۆخی وڵاتانی ئەفریقا لە ساڵی 2022دا، بانکی گەشەپێدانی ئەفریقی (AFDB) ڕایگەیاند کە 278 ملیۆن کەس کە لە وڵاتهكهدا دەژین لەگەڵ برسێتیدا دهستو پهنجه نهرم دهكهن بە پێی ڕاپۆرتهكانی ئەو بانکە گۆڕانی کەش و هەوا و شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین دەبێتە هۆی کەمبوونی خۆراک و پێشبینی دەکرێت ئەم کەمبوونەوەیە تا ساڵی 2050 زیاتر لە 9 ملیارد کەس بخاتە مەترسییەوە.