ڕووباری “قزل ئه‌وزه‌ن” یه‌كێك له درێژترین و پرئاوترین ڕووباره‌كانی كوردستان و ئێرانه كه له چیاكانی “چلچه‌مه”ی نێوان شاره‌كانی دیوانده‌ره- سه‌قز، سه‌رچاوه ده‌گرێت و ده‌ڕژێته ده‌ریای خه‌زه‌ر” ئه‌و ڕووباره له ماوه‌ی ڕووژانی ڕابردوودا به هۆی نه‌بوونی باران و سیاسهتهكاتی كۆماری ئیسلامی وشكی كردووه.
ئه‌و ڕووباره ژینگه‌ی ده‌یان جۆر ماسیه و ئێستا به هۆی وشك بوونه‌وه به ده‌یان تۆن ماسی تێدا له ناوچوون. له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی وشك بوونی “قزل ئه‌وزه‌ن” لێدانی ده‌یان سه‌د و گوازتنهوی ئاوه‌ی ئه‌و ڕووباره بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێرانه و زیانێكی زۆر به ژینگه و سرووشتی ئه‌و ناوچانه گه‌یاندووه.