به پێی ڕێككه‌وتنێك كه ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌ممه له نێوان ئه‌مریكا و ئاڵبان له وڵاتی قه‌ته‌ر واژۆ كرا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به هه‌زاران سه‌ربازی خۆی له ئه‌فغانستان ده‌كشێنێته‌وه و ڕێكخراوی تاڵبانیش به‌ڵێنی داوه كه له ئه‌نجامی هه‌ر جۆره هێرشێكی تیرۆریستی خۆی ببوێرێت به تایبه‌ت له وڵاتانی بیانی.
بەپێى ئه‌م رێککەوتنە، ئەگەر تاڵبان بەڵێنەکانی خۆی بەجێ بگەیەنێت و پابەندى ناوەڕۆکى رێککەوتنەکە بێت ئەوه ئەمریکا تەواوی هێزەکانی لەماوەی ١٤ مانگی داهاتودا لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە و به وته‌ی خۆیان كۆتایی به “شه‌ڕه بێ كۆتاییه‌كانی” ئه‌مریكا له ماوه‌ی ١٨ ساڵی ڕابردوو ده‌هێنرێت. جێگه‌ی ئاماژیه، ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠١ەوە لەدواى ڕووداوی ١١ی سێپتا‌مبر هێرشی بۆ سەر قاعیدە و رێکخراوى تاڵبان لە ئەفغانستان دەستپێکرد بە ئامانجى لەناوبردنى ئەو رێکخراوە، بەڵام تا ئێستا بەشێوەى پچڕ پچڕ شەڕ و پێکدادان و هێرشى له نێوان هەردولا بۆسەر یەکتر بەردەوام بووه.