بەپێی هەواڵی گەیشتوو، کەشتییەکی بازەرگانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کە دەیەویست لە گەرووی هورموز تێپەڕبێت، کەوتە بەر هێرشێک و بە هۆیەوە یەک کەس کوژراوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو کەشتییە لە لایەنێکی نادیارەوە هێرش کراوەتە سەری و سەرەڕای زیانی زۆری ماددی، یەک کەس کوژراوە و ٤ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ گروپ یان هێزێکی چەکدار، ئەم هێرشەیان لە ئەستۆ نەگرووتە و دۆخی ژمارەیەک لە برینداران لە خراپیدایە.
