ڕۆژی هه‌ینی ٢ی مانگی به‌فرانبار، له هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر ناوه‌ندی كه‌لتووری كوردان ناسراو به “ئه‌حمه‌د كایا” سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
بە وتەی شایەتحاڵان، هێرشبەرەکە بە ئۆتۆمبێلێکەوە چووتە ناوچەکە و سەرەتا تەقەی لە ئەندامانی کۆمەڵەکە کردووە، دواتر تەقەی لە چێشتخانە و ئارایشتگایەکی کوردی بەردەمی کۆمەڵەکە کردووە. بەپێی ئەو ئاماره نوێیانەی کە لەلایەن پۆلیس و سەرچاوەکانی نەخۆشخانەوە دراوە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣ کەسی دیكه‌ش برینداربوون. هاوکات پۆلیس ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسەی گیراوە تەمەنی ٦٩ ساڵە، بەڵام ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە، دوای هێرشەکە، کوردانی نیشتەجیی شارەکە ڕوویان لە سەر شەقامی ناوچەکە کرد و لەنزیکی کۆمەڵەکە كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.