پولیسی یونان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌ممه له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی ناڕازیی به دروست كردنی ئۆردوگای ئاواره‌كان له دوورگه‌ی “لسبوس” تێكهه‌ڵچوون و به مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنی خوپیشانده‌ران گازی فرمیسك ڕێژ و گلوله‌ی لاستیكی به‌كار هێنا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه ده‌یان كه‌س له په‌نابه‌ران برینداربوون. كاربه‌دستانی خۆجێیی له شاری ئاتن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه به جیاتی ئۆردوگاكانی ئێستا له “لسبوس، ساموس، خیوس و لروس” ئۆردوگای نوێ دروست بكات. ناڕازیان ڕایانگه‌یاندووه كه ده‌وڵه‌ت به شێوه‌یه‌كی نهێنی ماشین ئالاتی ساختمان سازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دژه شۆڕش بۆ ئه‌م دوورگه هێناوه. ئه‌وان به دروست كردنی سپه‌رێكی ئینسانی هه‌وڵی ئه‌وه‌یاندا ڕێگای گه‌یشتنیان دابخه‌ن.