ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، پۆلیسی له‌نده‌ن له ناكاودا هێرشی كرده سه‌ر ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی كوردانی دانیشتووی به‌ریتانیا و لێپرسینه‌وه‌ی له ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی “فریدام نیووز”ی ئێنگلیس، هێرشی پۆلیسی له‌نده‌ن ته‌نیا دوو ڕۆژ دوای دیداری وه‌زیرانی به‌رگری توركیا و به‌ریتانیا ڕوویداوه كه تێیدا له‌سه‌ر هاوكاریه ئه‌منیه‌تی و دیفاعیه‌كانی هه‌ردوولا جه‌خت كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه میدیاكانی به‌ریتانیا، له چه‌ند مانگی ڕابردوودا باسیان له گوشاری به‌رده‌وامی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر چالاكانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی كورد كردبوو. مانگی ڕابردووش “مه‌ت برۆفێڵد” دامه‌زرێنه‌ری ناوندی توێژێنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌ریتانیا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
