بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ١٠ هاووڵاتی خەڵکی شاری “ئەهواز” سەر بە پارێزگای خوزستان، بە هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و ڕەاونەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناسناوی ٦ کەس لە هاووڵاتیانی دەستبەسەرکراو بریتین لە “مەجید و ئەرکان شەریفی، ڕازی حەیدەری، حسێن حەیدەری، عەبدوڵڵا عەساکەرە و لوفتە حەیدەری“. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوانی ئەم هێرشە ڕەوانەی بەندی کەرەنتینەی زیندانی ناوەندی شاری ئەهواز کراون، بەڵام “مەجید شەریفی” هێشتا لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ و لێپرسینەوە ڕاگیراوە.
