ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری تاران هێرشیان كرده سه‌ر چالاكانی بازاڕی ئه‌رز و زێر و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، داموده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی وه‌كوو هه‌میشه گرانی بازاڕی ئه‌رز و زێڕیان خستووه‌ته ئه‌ستۆی چالاكانی بازاڕ به‌ڵام جیاوازی ئه‌مجاره‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌ستبه‌سه‌ركراوان به هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل تۆمه‌تبار كراون. فاتمه مه‌قسوودی وته‌بێژی كۆمیسیۆنی ئابووری مه‌جلیس ڕایگه‌یاند: شه‌ڕی ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی شه‌ڕێكی ته‌ركیبی بووه، به‌و بۆنه‌وه به‌شێكی زۆر له تێكده‌رانی بازاڕی ئه‌رز و زێڕ سه‌ر به ئیسڕائیل بوون و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.