کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌ سه‌ر هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ئیلام

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌ سه‌ر هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ئیلام

“محه‌ممه‌د یونسی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری دێهلۆران، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ حوكمی “سێ ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی به‌سه‌رد” سه‌پێندراوه‌.

ئه‌م حوكمه‌ له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه‌ له‌ شاری ئیلام به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم” و هه‌روه‌ها “ته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم به‌ مه‌به‌ستی به‌هێز كردنی ئیسرائیل“، به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه‌. شایانی باسه‌، له‌ مانگانی ڕابردوو و به‌ تایه‌ت پاش هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌ ده‌یان هاووڵاتی به‌ تۆمه‌تی ناڕه‌وا و دوور له‌ یاسا ده‌ستبه‌سه‌ر یان حوكمی زیندان و سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.