ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به بێ هۆكارێكی دیاریكراو به‌گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی ئابدانان له ئیلام و چه‌ند هاووڵاتی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم ڕۆژی ڕابردوو به گازی فرمێسركڕێژ هێرشیان كردۆته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئابدانان له مه‌یدانی “ژیان” و چه‌ند كه‌س ژاراوی و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون كه باری ته‌ندرووستی یه‌كێكیان به‌ناوی “ڕه‌حیم مه‌حموودی” ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.
