له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه ئه‌منیه‌كانی مه‌ریوان هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی باوكی دوو چالاكی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره به ناوه‌كانی “كاوه و ئاراس فه‌ره‌جی” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه، لێپرسینه‌وه‌یان له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئاراس و كاوه له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ند جار له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیه‌وه، بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرابوون، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ردان نه‌كردنیان، هێزه‌كانی ڕژیم به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و له‌ناكاودا هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی باوكی ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نیه و هه‌ڕه‌شه‌یان له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه “كاوه فه‌ره‌جی” له‌دایكبووی ١٣٥٧ی هه‌تاوی و “كاوه فه‌ره‌جی” له‌دایكبووی ساڵی ١٣٧٠ی هه‌تاوی و له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی ناسراوی خه‌ڵكی گوندی “له‌ونجاوا”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوانن كه پێشتریش چه‌ند جار له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
