ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی مه‌ڵایه‌ر له ئاست خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی مه‌ڵایه‌ر له ئاست پێنه‌دانی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌یان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.