کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی سه‌قز له‌سه‌ر گڵكۆی “ژینا”

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی سه‌قز له‌سه‌ر گڵكۆی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی هه‌ینی ١ی مانگی گوڵان خه‌ڵكی ئازادیخوازی سه‌قز به‌ مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی “ژینا” و گیانبه‌ختكردووانی دیكه‌ی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری سه‌ردانی گۆڕستانی ئایچییان كرد به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ریان.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ حۆجێیه‌كان، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ده‌یان ئۆتۆمبێلی نیزامی به‌ هێز و چه‌كوچۆڵه‌وه‌ گۆڕستانی ئایچیان گه‌مارۆ دا و ده‌یانویست ڕێگه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر گڵكۆی ئازیزانیان بگرن به‌ڵام به‌هۆی به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك نه‌یانتوانی له‌ هه‌وڵه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بن.