ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی شاره‌داری و پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ر ده‌ستفرۆشانی بازاڕی ئیمامیه‌ی ته‌ورێز و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی شاره‌داری و پۆلیس هه‌وڵی تێك دانی به‌ساتی كه‌سابه‌تی ده‌ستفرۆشانی بازاڕی ئیمامیه‌ی ته‌ورێزیان داوه به‌ڵام ده‌ستفرۆشان به‌رگریان له‌خۆیان كردووه. به پێی زانیارییه‌كان هێزه‌كانی پۆلیس به گازی فرمێسك‌ڕێژ و شۆكری به‌رقی ده‌ستفرۆشانیان بریندار كردووه.