شه‌وی شه‌ممه ٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، چه‌ند هێرشی هه‌وایی كرایه سه‌ر بنكه نیزامیه‌كانی ڕژیم له ئوستانه‌كانی ئیسفه‌هان، هه‌مه‌دان، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و غه‌ربی و ئیسڕائیل به‌رپرسیاره‌تیه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆماری ئیسلامی، شه‌وی شه‌ممه به په‌هباد هێرش كراوه‌ته سه‌ر كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی له شاری ئیسفه‌هان به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بووه و ته‌نیا زیانی مادی لێكه‌وتۆته‌ه‌وه. به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، پێش هاتنی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی خۆی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌و شاره بیستراوه و كارخانه‌یه‌كی ڕوونی ئۆتۆمبێل له ئازه‌رشاری ئازه‌ربایجانی شه‌رقی كراوه‌ته ئامانج و ئاگری گرتووه، هه‌روه‌ها له مه‌ڵایه‌ری هه‌مه‌دان كۆگایه‌كی چه‌ك و چۆڵی ڕژیم كراوه‌ته ئامانج و له شاره‌كانی تاران و كه‌ره‌جیش ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز بیستراوه و له شاری ڕه‌شت هه‌ر وه‌ته‌ر ئاژیری خۆپاراستن لێدراوه و خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه. هاوكات له‌گه‌ڵ هێرش بۆ سه‌ر كۆگا نیزامیه‌كانی ئێران، بنكه‌یه‌كی نیزامی سپای قودس له شاری حومسی سووریه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه كرایه ئامانج كه هێشتا زیانه‌كانی نه‌زانراوه، به‌ڵام نتنیاهوو له توێتێك دا ڕایگه‌یاند كه وڵامی ئێمه به سپای پاسداران ده‌ستبه‌جێ، سه‌خت، به‌هێز و ده‌قیقه.