ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی مانگی جۆزه‌ردان، مه‌ئموورانی شاره‌داری و هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر بازاڕیانی ته‌ورێز و ده‌ستفرۆشانی شارستانی نوور له مازه‌نده‌ران و زیانێكی زۆریان له كاسبكاران دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شاره‌داری و هێزه ئینتزامییه‌كان له شاری ته‌ورێز به لۆدر سێ دووكانیان له شه‌قامی “عه‌باسی” ڕووخاندووه له حاڵێكدا شت و مك و كه‌لووپه‌لی خاوه‌ن دووكانی تێدا بووه و زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شاره‌داری و هێزه ئینتزامییه‌كان له شارستانی نوور به لۆدر هێرشیان كردۆته سه‌ر به‌ساتی ده‌ستفرۆشان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه. شایانی باسه كه چه‌ند ده‌ستفرۆش له‌و ڕووداوه بریندار بوون.