به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌سیجی مه‌دره‌سه‌ی “علم و دین” له شاری سنه به بیانووی وتنی دروشم دژبه ڕژیم، یه‌كێك له قوتابیه‌كانی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ئه‌شكه‌نجه و ئازار داوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره به سه‌ختی قوتابیه‌كی داوه‌ته به‌ر لێدان و گوێی ئه‌و منداڵه خوێنی لێ به‌ر بووه و كاتێك باوكه‌كه‌ی دژی ئه‌و به‌كرێگیراوه‌ی ڕژیم سكاڵا تۆمار ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌دره‌سه هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاده‌ستكردن به ئیداره‌ی ئیتلاعاتی لێ ده‌كات.
