مای ساتۆ، ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی پێنج به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج هۆشداری به ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی دا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین هێرشی كرده سه‌ر به‌ندی چواری زیندانی ئێڤین و پێنج به‌ندكراویان به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د ته‌قه‌وی، پوویا قوبادی، وه‌حید به‌نی عامریان، عه‌لی ئه‌كبه‌ر دانشوه‌ركار و بابه‌ك عه‌لیپوور بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج گواسته‌وه. به پێی زانیارییه‌كان، زیندانیانی به‌نده‌كانی دیكه له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان درگای به‌نده‌كانیان داخستووه و هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان له به‌ندكراوان كردووه.