توێژینه‌وه تازه‌كانی ڕێكخراوی جیهانی كار نیشانی داوه كه گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و گه‌رمبوونی زه‌وی، كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری منداڵانی كار له جیهاندا هه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی جیهانی كار كه له دانووستانه‌كانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا له دۆبه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه، زۆرترین ڕێژه‌ی مندڵانی كار له به‌شی كه‌شاوه‌رزی دا بووه و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵكشانی ئاماره‌ی مندڵانی كاردا بووه. له ڕاپۆرته‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به سوئیستفاده‌كردن له منداڵانی كار، به‌كویله‌كردنی كچان و كوڕانی منداڵ، كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان، كڕین و فڕۆشتنیان وه‌كوو كاڵای جنسی و بێبه‌شكردنیان له په‌ره‌وه‌ده، بێهداشت و ده‌رمان كراوه. ئه‌و ڕاپۆرته هه‌ژاری وه‌كوو حه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و منداڵانی كار ده‌بێنێت.