ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، چوار وڵاتی ئا‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕانسه و ئاڵمان پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی سه‌باره‌ت به سایتی “فۆردۆ” هۆشداریان دایه كۆماری ئیسلامی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندبوو كه كۆماری ئیسلامی چه‌ند گۆڕانكاری له سایتی “فۆردۆ” ئه‌نجام داوه و ده‌توانێت بۆ پیتاندنی ٦٠٪ی ئۆران‌یۆم به‌كاری بێنێت، به وته‌ی به‌رپرسانی ئاژانس، سه‌خترین مه‌رحه‌له‌ی گه‌یشتن به بۆمبی ئه‌تۆم پیتاندنی ٦٠٪یه و ئێران له‌و به‌دواوه ده‌توانێت له كاتێكی كه‌م دا پیتاندنی ٩٠٪ی ئه‌نجام بدات و هه‌نگاو بۆ درووستكردنی بۆمبی ئه‌تۆم هه‌ڵبگرێت. چوار وڵاتی زلهێزی جیهان له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداریان داوه‌ته كۆماری ئیسلامی كه ڕێكه‌وتننامه‌كانی “ان،پی،تی” پێشێل نه‌كات و پابه‌ندی په‌یماننامه‌كان بێت. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو نتانیاهوو سه‌ردانی فه‌ڕانسه‌ی كردبوو و له‌گه‌ڵ ئیمانۆئێل ماكرۆن كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانی نیزامی دژبه كۆماری ئیسلانی واژۆ كرد و به ئاشكرا ڕایانگه‌یاند كه ٣ هه‌زار ئامانجیان بۆ بۆردوومانكردن له ئێران دیاری كردووه.