ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سێ وڵاتی ئا‌مریكا، چین و ئاڵمان له وڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، هۆشداریان دایه ئه‌و وڵاته و داوایان كرد ڕێز له سه‌روه‌ری خاكی وڵاتانی دراوسێ بگرێت.
ئه‌رته‌شی توركیا له‌م دوایانه دا هێرشه په‌هبادی و تۆپخانه‌یه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان به بیانووی “به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر” زیاد كردووه و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه ده‌كات كه هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێكی لێ نێشته‌جێن و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ش پێشتر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستانبوولیان خستبۆوه ئه‌ستۆی “یه.په.گه” و “پ.ك.ك”، له‌حاڵێكدا ئه‌و دوو گرووپه ڕاشكاوانه هه‌ر چه‌شنه په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕه‌ت كردبۆوه.