کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ه‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی ئه‌وه‌ڵی مه‌ی له‌ فه‌نلاند

برگزاری مراسم روز جهانی کارگر در فنلاند 2

به‌ پێی ڕاپۆرتی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانن به‌شی فه‌نلاند، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی مانگی گوڵان به‌ر‌امبه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار، كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاریهێلسینكیڕێپێوانێكیان به‌ڕێوه‌برد.

ئه‌و ڕێپێوانه‌ له‌ وێزگه‌ی میترۆیهاكانیهمیده‌ستیپێكرد و تا وێزگه‌ی قه‌تاری شاری درێژه‌ كێشا. ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ڕێپێوانه‌، په‌یامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان به‌ بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی جیهانی كرێكار خوێنده‌وه‌ و سیاسه‌تی ڕێكخراوی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان له‌ ئاست باروودۆخی ئێستای چینی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و ده‌وۆ و نه‌خشی شه‌ڕ له‌سه‌ر خراپتر كردنی ئه‌و دۆخه‌ بۆ به‌شداربووان باس كرد. پاش ڕێپێوانه‌كه‌، هاوڕێنه‌جمه‌ شه‌ریفیهاوده‌نگ له‌گه‌ڵ شه‌ن كه‌سی دیكه‌ سه‌ردانی شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی ڕۆژی كرێكار له‌لایه‌ن حیزبی كۆمۆنیستی فه‌نلانده‌وه‌ كرد و په‌یامی حیزبیان بۆ ئراداده‌بووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ خوێنده‌وه‌.