ڕۆژی ڕابردوو، هاوكات له‌گه‌ڵ پەرەسەندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له ئێران، ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی سپا به ناردنی كورته‌نامه بۆ هاووڵاتیان، هه‌وڵی ڕێگری كردن له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی داوه.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ناردنی كورته‌نامه به ناوه‌ڕۆكی “چاودێری ئێتڵاعاتی ناڕازیان” بۆ هاووڵاتیان، هه‌وڵی ترساندنی خه‌ڵكی ناڕازی و هه‌روه‌ها ڕێگری كردن له به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له كۆبوونه‌وه‌كانیداداوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كورته‌نامه‌ی بۆ ناردراوه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا نه‌بووه و ته‌نانه‌ت به‌شداریان نه‌كردووه.
