ڕۆژی ههینی ٤ی مانگی سهرماوهز، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگهیاند: کار بۆ دەرکردنی دهوڵهتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە دەکەین.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “ئەنتۆنی بلینکن”، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: حکومەتی ئێران بە سەرکوتکردن وەڵامی خۆپێشاندەران دەداتەوە و سزای لەسێدارەدان بەسەر خۆپێشاندەرە ئاشتیخوازەکاندا جێبەجێ دەکات. لە کۆبوونەوەى شووراى مافەکانى مرۆڤ، خراپبوونی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران تاوتوێ کرا و تێیدا سەرنج خرایە سەر مامەڵەی بەرپرسانی کۆمارى ئیسلامى بەرامبەر خۆپێشاندەران و سەرکوتکردن و تووندوتیژیی بەرامبەر کچان و ژنان و داوا لە ئێران دەکەین دەستبەجێ کۆتایی بەم سەرکوتکارییە بهێنێت و تووندوتیژی لە دژی خۆپیشاندهران ڕابگرێت.