ئاژانسی نیشتمانی ئاسایشی ئەله‌کترۆنی “ئیتالیا” ڕۆژی دووشەممە ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، ڕایگەیاند کە هەزاران سێروری کامپیوتەر لە سەرانسەری جیهان بەهۆی هێرشێکی هاکەری بەرنامەی “ڕانسۆمەوە” کراونەتە ئامانج و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی ئاگادار کردەوە کە هەنگاو بنێن بۆ پاراستنی سیستەم و تۆڕەکانیان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان “ڕۆبێرتۆ بالدۆنی”، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نیشتمانی ئاسایشی ئەله‌کترۆنی ئیتاڵیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند: هێرشی هاککەرەکان بە مه‌به‌ستی لاوازكردنی نه‌رم ئه‌فزاره‌كان و بە قەبارەیەکی گەورە ئەنجامدراوە. هه‌روه‌ها ئاژانسی هەواڵی “ئەنسا”ی ئیتالیا بە پشتبەستن بە ڕێکخراوی نیشتمانی ئاسایشی ئەله‌کترۆنی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە كه سێروری ژمارەیەک وڵاتی دیکەی ئۆرووپایی لەوانە “فەرەنسا” و “فینلاند” و هەروەها ئەمریکا و كاناداش کراونەتە ئامانج.