ڕێكخراوی یوونیسف ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه نزیكه‌ی ٢٩٠ ملیۆن منداڵ له وڵاتانی ئه‌فغانستان، هندووستان، پاكستان، به‌نگلادش، نێپاڵ، سریلانكا و مالدیو قوربانی هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ بوون و له مافی خوێندن بێبه‌ش كراون.
به‌پێێی ڕاپۆرتی یوونیسف، ژماره‌ی ئه‌و كچانه‌ی له وڵاتانی باشووری ئاسیا و ئه‌فغانستان ناچار به هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی منداڵی دا بوون به‌رده‌وام له زیادبوون دایه و باشووری ئاسیا به ته‌نیایی ٤٥٪ی ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری مندڵان له ته‌واوی جیهان ئه‌گرێته‌وه. “نوئالا ئێسكینر” به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌یی یوونیسف له باشووری ئاسیا له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: “ئه‌و ڕاستیه كه باشووری ئاسیا زۆرترین ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری منداڵانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت مایه‌ی شه‌رمی كۆمه‌ڵگای جیهانیه و ئه‌بێ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هه‌نگاوی جیددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه هه‌ڵ بگرن.
