کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

هاوئاهەنگی دەوڵەتەکانی ئێران، تورکیە، سووریە و عێراق لە دژی خەڵکی کوردستان

هەڕەشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان که چه‌ندین ساڵه له هەرێمی کوردستان بنکه و بارەگایان هه‌یه‌، بەشێکه له هاوئاهەنگییەکی ناوچەیی دەوڵەتەکانی ئێران، عێراق، تورکیە و سووریە له دژی خه‌ڵکی کوردستان. هاوکاتبوونی ڕووداوەکانی ئەم دواییانە ناتوانێت بە ڕێکەوت بێت.

یەکەم:

دەوڵەتی سووریە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، عەشیرە خۆجێییەکانی ناوچەکەی چەکدار کردووە و ڕێکیخستوون بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بزووتنەوەی ڕۆژئاوا، ئەو شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە خوێناویانەی کە لە مەنبج و دێرەزوور لە ئارادایە، بوونەتە هەڕەشەیەکی جیددی لە دژی بزووتنەوەی ڕۆژئاوا. ئەوە لە حاڵێکدایە کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیەش لە دژی خەڵکی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بێ پسانەوە بەردەوامە.

دووەم:

گوشارەکانی حکومەتی عێراق لەسەر هەرێمی کوردستان چڕتر بوونەتەوە، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان بە فەرمانی دادگای فیدراڵی، وەستاندنی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت، دواکەوتنی بە ئەنقەستی ناردنی بودجەی مانگانەی هەرێم، کردەوەی هەڵخڕێنەر و هاندەرانە لە شاری کەرکوک و سنووردارکردنی چالاکیی حیزبە کوردستانییەکان لەم شارە، پەرەسەندنی فشارەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە دژی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری کەرکوک و ناچارکردنیان بە کۆچکردن لەو ناوچانە، لەزومرەی ئەو فشارانەن.

سێیەم:

چڕبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکیە لە قووڵایی هەرێمی کوردستاندا، کە نەک تەنها گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەڵکوو بە ئەنقەست و بێ هیچ ڕەچاوکردنێک خەڵکی ئاسایی دەکەنە ئامانج. ئەوە له کاتێکدایه که دەوڵەتی تورکیە نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر هاتووەتە ناو قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستانەوە، هەروها له کاتێکدایه که له شاری کەرکوک خەریکی ڕێکخستن و هاندانی حیزبه‌ تورکمانەکانە لە دژی کوردەکانی دانیشتووی ئەو شارە. ئەم ڕاستیانە ئەوە دەردەخەن کە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی لەدژی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، بەشێکە لەو هەماهەنگییە ناوچەییە کە بەشێوەیەکی فەرمی یان ناڕاستەوخۆ ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.

ئۆلتیماتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش، هەر لەم چوارچێوەیەدا دبێ خۆێندنەوەی بۆ بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

وتارێکی لنین بە بۆنەی یەکی ئایارەوە کە لە ساڵی ١٩٠٤ دا نووسراوە لە فارسیەوە: هیوا مەجید زادە

-

ڕۆژی یەکی ئەیار، بە ڕیوایەتی” رۆزا لۆکزامبۆرگ” سەرچاوە: ئاڕشیوی دەنگی شۆڕشی ئێران

-

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

-

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-

‏تێبینیەک له سەر هەڵوێست گرتن بەرامبەڕ شەڕی‎ ئیسڕائیل و حەماس

-