لە ئێستادا زۆربەی ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێکخراوی تێروریستی داعش هێشتا ١٠ هەزار چەکداری هەیە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، لەم دواییانەدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیگەرانییەکی زۆری لە ئەگەری گەڕانەوەی داعش لە ساڵی 2023دا دەربڕیوه. ئەم نیگەرانییە دوای ئەوە دەربڕدرا کە داعش توانی لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا ٣٤ هێرشی سەربازی ئەنجام بدات و نزیکەی ٥١ کەسی بكوژێت، هەرچەند هەمیشە نیگەرانی لە مەترسییەکانی داعش و چالاکییەکانی بەشێک لە شانەکانی لە شارهكانی “ڕەقە” و “موسڵ” هەبووە، بەڵام ئەمجارە نیگەرانییەکان جددیتر دەردەکەون.