ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاری یه‌زد به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردوو “مێهدی ئه‌شكده‌زی”، وێڕای ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه. “مێهدی ئه‌شكده‌زی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم چووه كۆما و پاش سێ حه‌وته سه‌رتای مانگی به‌فرانباری ١٤٠١ گیانی به‌خت كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیسفه‌هان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری سێ شۆڕشێگێڕی ئێعدام كرا‌و به ناوه‌كانی “ساڵح میرهاشمی”، “مه‌جید كازمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” مه‌زاره‌كانیان گۆڵباران كرد. هه‌روه‌ها له شاری كرماشان ئازادیخوازانی ئه‌و شاره له‌سه‌ر مه‌زاری “ڕه‌زا شه‌هپه‌رنیا” كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.