
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “عوبەید عزیزنژاد”، كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا بوو، هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوه‌ته‌وه. شایانی باسه، “عوبەید عزیزنژاد” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کراوه. لە لایەکی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه “ئومید مودەرسی” دوای ماوەیەک لە دەستبەسەرکرانی به قه‌راری وه‌سیقه و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئومید مودەریسی، ددان پزیشک و خەڵکی مەریوان، ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی ڕێبەندان بە هۆکاری نادیار لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرابوو.
