به پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکه‌ی ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر كرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز، چارەنووسی هه‌روا نادیارە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئیبراهیم دانایی” ٤٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر لە شاری دیواندەرە له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر و له‌وكاته‌وه هه‌تا ئێستا به‌دواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوونه‌وه لە چارەنووسی ڕۆڵه‌كه‌یان هه‌روا بێ ئاکام ماوەتەوە.