به پێی ڕاپۆرتهكان، لە چارەنووسی “سیروس عەباسی، فەریدە وەیسی و ئازاد عەباسی”، لە چالاکانی مەدەنیی خهڵكی شارهكانی قوروە و دێهگۆلان، پاش ٤٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.
ئەو سێ چالاکە مەدەنییە لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، لە ژێر لێکۆڵینەوە دان و لە دەستپێ ڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەری کراون. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار، “سیرووس عەباسی” و “فەریدە وەیسی”، لە چالاکانی مەدەنیی خەڵکی شاری دێهگۆلان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران. پاش دەستبەسەرکردنی ئهم دوو چالاكه، ئازاد عەباسی لە کاتی بەدواداچوون بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی براکەی و هاوژینەکەی، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێهگۆلان لەگەڵ هەڵسووکەوتی نەشیاوی مەئموورانی ئیتلاعات بەرەڕوو بووەتەوە و دەستبەسەر کراوە.