کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاری له‌ دوو مێرمنداڵی خه‌ڵكی ئاوایی نێ

نه‌بوونی زانیاری له‌ دوو مێرمنداڵی

نه‌بوونی زانیاری له‌ دوو مێرمنداڵی

سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەفتە لە دەستبەسەر کرانی دوو مێرمنداڵی خەڵکی ئاوایی نێ سەر بە شاری مەریوان، هه‌روا چارەنووسیان نادیارە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەفتە لە دەستبەسەر کرانی دوو مێرمندانی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی ئاوایی “نێ” سەر بە شاری مەریوان بە ناوەکانی “ئوسامە بامداد” و “حەمید ئەژدەری” هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەر دەست دا نییە. شایانی باسه‌، سەره‌ڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەو دوو مێرمنداڵە، ناوەندە ئەمنییەکان خۆیان له‌ وڵامدانه‌وه‌ ده‌بویرن و نەیانتوانیوە کە هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵ منداڵه‌کانیان هەبێت و هەر ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی ئەو بنەماڵانە. ئه‌و دوو مێرمنداڵه‌ ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕێبەندان لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم دەستبەسەر و لەکاتی دەستبەسەر کران ئازار و ئەشکەنجە درابوون.