ڕۆژی شەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کرێکارانی وزەخانەی بۆخاری ئیرانشەهر، دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کرێکارانی ناڕازی ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستەکانیان بۆ ماوەی چەندین مانگ و هەروەها پێنەدانی مافی بیمەکانیان، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانیان نییە. لەو درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، کرێکاران جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان و هەروەها بایەخ دانی بەرپرسانی ڕژیم بە دۆخی ژیانیان، بەردەوام دەبن لە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی.
