ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، کرێکارانی سەنعەتی نەەوتی شاغڵ لە عەسەلوویە و پاڵاوگەی فەجری جەم، دژ بە جیاکاری لە حەقدەست و بایەخ نەدانی ڕژیم بە ژیانیان کۆبوونەوە.
ناڕازیان بە وتنەوەی درووشم دژ بە کەم بوونی حەقدەست ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست لەگەڵ ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی و ئەمنیەتی شوێنی کار، بەکردەوە دەرهاتنی یاسای ١٤ ڕۆژ کار و ١٤ ڕۆژ پشوو دان، وەرگرتنی هێزی کاری نوێ و هەروەها دابین کردنی ئیمکاناتی ڕیفاهی بوون.