کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی گیلڕاد لە شارۆچکەی پیشەسازی ڕەشت

ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی گیلڕاد لە شارۆچکەی پیشەسازی ڕەشت 1

بە پێی ڕاپۆرتەکان، حەقدەست و مافی بیمەی کرێکارانی شیرکەتی گیلڕاد لە شارۆچکەی پیشەسازی ڕەشت چەندین مانگە کە پییان نەدراوە.

بە وتەی ئەو کرێکارانە، حەقدەستی مانگەکانی گەلاوێژ وخەرمانان هێشتا پییان نەدراوە و مافی بیمەکەیان نزیک بە ١١ مانگە کە دواخراوە. کرێکارانی ناڕازی ئاماژەیان بە ناروونی سندوقی تەعاوەنی ئەو شیرکەتە کردووە کە هەموو مانگێک پارەیەک لە حەقدەستەکانیان بە هۆی ئەو سندوقە کەم دەبێتەوە، بەڵام تاکوو ئێستا هیچ بەرژەوەندییەکی بۆ ئەو کرێکارانە نەبووە و دیار نیە کە پارەی ئەو تەعاوەنییە بۆچی بەکار دەهێندرێت.