ڕۆژی هەینی ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کرێکارانی شارەداری ئیرانشەهر، دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان و هەروەها بایەخ نەدانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیانیان، توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانیان نییە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، کرێکاران خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان و هەروەها پێدانی مافی بیمەکانیان بوون.
