بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی شاغڵ لە ئەبنیەی فەنی ڕێگەی ئاسنی لوڕستان، سەرەڕای چەندین جار کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی، داخوازییەکانیان وەدینەهاتوون.
کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیان و مەعیشەتیان، لە بەردەوامی ژیانیاندا تووشی کێشەی جددی بوونەتەوە و خوازیاری کەمکردنەوەی ساعەتی کار، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و ئیمەنی شوێنی کار، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان و هەروەها وەرگرتنی هێزی کاری نوێ بوون.
