بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین، شۆفێرانی تاکسی بۆ دووەم ڕۆژى بەردەوام کۆ بوونەوە و ڕێگاى سەرەکی “سلێمانی ـ کەرکوک”یان داخست.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو ناڕەزایەتییە لە بەردەم بیناى ئوستانداری سلێمانى بەڕێوەچووە و تێیدا شۆفێرانی تاکسی داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە کە نرخی بەنزین کەمبکرێتەوە. جێگەى ئاماژەیە، لە سنوورى سلێمانى ماوەى سێ ڕۆژە نرخى هەر جۆرێکى بەنزین بەبڕى ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک لە ئێستادا لیترێک بەنزینى نۆرماڵ بە هەزار دینار، نرخى لیترێک بەنزینى موحەسەن بە هەزار و ٧٥ دینار و لیترێک بەنزینى سۆپەر بە هەزار و ٢٠٠ دینارە.