کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی موخابرات لە چەندین شاری ئێران

ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی موخابرات لە چەند شاری ئێران 2

رۆژی ڕابردوو، خانەنشینکراوانی مۆخابرات لە چەندین شاری ئێران دژ بە پێشێلکردنی مافەکانیان و ناکارامەیی بەرپرسان کۆبوونەوە.

خانەنشینکراوان بە وتنەوەی دروشم و بەرزکردنەوەی پلاکارد نارەزایەتی خۆیان دژ بە پشکدارانی شیرکەتی مۆخابرات کە بریتیتن لەستادی ئیجرایی فەرمانی ئیمام و تەعاونی سپای پاسدارانو هەروەهاسەتار هاشمیوەزیری پەیوەندییەکانی ئەو شیرکەتی کە پاڵپشتی ئەو پشکدارانەیە، دەربری. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا خانەنشینکراوان خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و هەروەها پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان بوون.