کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چارەنووسی هونەرمەدێک لە زیندانەکانی ڕژیم

ناڕوونی چارەنووسی هونەرمەدێک لە زیندانەکانی ڕژیم 3

مینا مەشهەدی میهدیفیلمساز و تەمەن ٤٦ ساڵ، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١ مانگ لە دەستبەسەر کرانی و هەروەها کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکرانەکەی، هێشتا لە زیندانی قەرچەک ڕاگیراوە.

ناوبراو ٣١ی گەلاوێژی ئەمساڵ، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئێتڵاعات بۆ سەر ماڵەکەی لە شاری تاران، بە بێ بەلگەی قەزایی دەستبەسەر و پاش چەند ڕۆژێک لێپرسینەوە، بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین ڕاگوێزرا. ئەو بەندکراوە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانان، بۆ یەکەم جار توانیویەتی لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندی بگرێت.