وێڕای تێپه‌ڕبوونی چوار مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ئێحسان ڕه‌وازژیان” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی په‌ره‌ندی تاران، چاره‌نووسی ئه‌و به‌ندكراوه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئێحسان ڕه‌وازژیان” ڕۆژی ١٧ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه‌كانی دژبه‌ری نیزام” و “ئیجماع و ته‌بانی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی گشتی”، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی مه‌ڵایه‌ر و سێ ڕۆژ له گرتووخانه‌ی هه‌مه‌دان لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا و دواجار بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گوازراوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان بۆ سه‌پاندنی ئه‌و دوو تۆمه‌ته به‌سه‌ر ئێحسان دا نه‌بووه و ئه‌و چالاكه كرێكارییه‌یان له ده‌ستڕاگیشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كردووه.